له‌ مه‌كۆی‌ زاخۆ سیمینارێك له‌سه‌ر سیستمی‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو

02/12/2020

به‌ ئامانجی‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق، ڕێكخراوی‌ ستێب بۆ دیموكراسی‌، سیمینارێكیان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ زاخۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سازكردوو تێیدا شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق-یان ڕونكرده‌وه‌.

ئامانج له‌ سیمیناره‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئاماده‌بوان زانیاری‌ دروستیان له‌باره‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌رچوێندرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق.

بڕیاره‌ له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ئاینده‌دا هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ یاسای‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.


هەواڵی زیاتر