پارێزگاری سلێمانی: خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كه‌سانێكی دڵسۆزی دڵشكاون ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێمانده‌كرێت بۆیان بكه‌ین
03/12/2020
له ڕۆژی جیهانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا، ڕێکخراوی هیوای کەمئه‌ندامان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: یاداشته‌كه‌یان تایبه‌ته به سه‌رجه‌م ماف و پێداویستیه‌كانیان و موچه و دۆخی بژێوی ژیانیان، ئێمه‌ش له هه‌فته‌ی ئاینده كۆده‌بینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندابێت بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و یاداشته‌كه‌شیان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
پارێزگاری سلێمانی ده‌شڵێت: له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كۆبوینه‌ته‌وه و گوێبیستی داواكاریه‌كانیان بوین، پێمانوایه ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا بۆیانكراوه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه پێویسته بۆیان بكه‌ین، و ئێستاش داواده‌كه‌ن ئۆفه‌ری تایبه‌ت هه‌بێت له فه‌رمانگه گشتیه‌كان و ڕه‌چاوی دۆخی جه‌سته‌ییان بكرێت، ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین ئه‌وه‌ی له‌تواناماندایه بۆیان بكه‌ین چونكه ئه‌وانه كه‌سانێكی دڵسۆزی دڵشكاون.