عه‌دنان عوسمان: گۆڕان سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێ هه‌رێم بگاته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

07/12/2020

بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی‌ سێقۆڵی‌ نێوان پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌ بچێت و سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ کۆبونەوەی‌ سێقۆڵی‌ لەسەر پرسی‌ ژیان و بژێوی‌ خەڵک و چۆنیەتی‌ رێککەوتنی‌ هەرێم و بەغدایە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆک و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن كۆبونه‌وه‌.

دوابه‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، عه‌دنان عوسمان سکرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند؛ کۆبونەوەی‌ سبەینێ کە لە نێوان (گۆڕان و پارتی‌ و یەکێتی‌) ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەیە چۆن بتوانین لەگەڵ بەغدا رێکبەکەوین.

وتیشی‌: ئێمە وەک گۆڕان سورین لەسەر ئەوەی‌ دەبێت هەرێم لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکات.

دواتر سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی و وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هه‌م پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش خۆیان ئاماده‌ كردوه‌ بۆ ده‌ربازبون له‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی‌ حكومیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ داهاتودا جێبه‌جێ بكات.

وتیشی‌: سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ باره‌گای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ی‌ سێقۆڵی‌ له‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و گۆڕان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ داهاتوشدا ئاماده‌كاری‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ته‌ركیزمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌وڵه‌كان چڕبكه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو دابینكردنی‌ موچه‌ و هه‌روه‌ها ناردنی‌ وه‌فدێك بۆ به‌غدا له‌پێناو جێگیركردنی‌ موچه‌ و به‌شه‌بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ داهاتو.


هەواڵی زیاتر