د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: دژی به‌كارهێنانی چه‌ك و توندوتیژیین له هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و هێزێكه‌وه بێت
07/12/2020
پارێزگاری سلێمانی پەیامی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەران بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: پشتیوانیی له داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوو تاقه‌تپڕوكێن و درێژخایه‌نه‌كان و، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مێدیاو چالاكیی و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین و خۆپیشاندانی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه‌و، دوركه‌وتنه‌وه له به‌ریه‌ككه‌وتن و توند‌و تیژیی و، پێداگریی له ته‌جریمكردنی شه‌ڕی یه‌كتریی و ته‌حریمكردنی یه‌كترسڕینه‌وه؛ ده‌كه‌ین.
لە پەیامێکی پشتیوانیدا بۆ داواکاری خۆپیشاندەران د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزاری سلێمانی ڕایگەیاند: متمانه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و پشتیوانیی ئێوه‌ی جوامێر؛ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئێمه‌ی له گۆشه‌ی هێزێكی سیاسییه‌وه بۆ پانتایی حكومڕانیی شیاو‌و ئیداره‌دانی پارێزگایه‌كی زیندوو گۆڕیوه، له‌م دۆخه ئاڵۆز‌و ناجێگیرو پڕ له نەخۆشیی و ناخۆشیی و کۆرۆناو قه‌یران و كێشانه‌دا؛ به پشتیوانیی هه‌مووتان مۆدێلێكی مه‌ده‌نیانه‌ی خزمه‌تگوزارانه‌ی حكومڕانیمان بنیاتناوه.
لە پەیامەکەدا هاتوە؛ ده‌ستبردن بۆ شكۆ و ژیان و ژینگه‌و كار‌و كه‌سابه‌ت و بژێویی و موچه‌و كاسه‌و گیرفان و ده‌ره‌تانی هاووڵاتیان؛ به ناڕه‌وا ده‌زانین.
پارێزگاری سلێمانی داوایەکیش ئاڕاستەی هێزە ئەمنیەکان دەکات و دەڵێت: دژی به‌كارهێنانی چه‌ك و توندوتیژیین له هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و هێزێكه‌وه بێت، داوا له هه‌موو هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كه‌ین؛ خۆیان له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژییه‌ك؛ به‌دووربگرن، ده‌خوازین هه‌موومان خۆنه‌ویستانه له هه‌وڵی شیاوانه‌ی به‌دیهێنانی داوا‌و خواست و ئامانجه گشتیی و نیشتمانییه‌كانماندابین.