پەیامێک لە پارێزگاری سلێمانیەوە
16/12/2020
پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ شەهید و بریندارانی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت: بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی نه‌مری خۆپیشاندانه‌كان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان؛ سبه‌ینێ؛ به‌ڕه‌سمیی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی و سه‌ر ته‌لاری پارێزگای سلێمانی و ته‌واوی یه‌كه كارگێڕیی و داموده‌زگاكاندا؛ هه‌ڵده‌كه‌ین و به‌بێده‌نگیی ده‌وه‌ستین.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەکەیدا داوای جێبەجێکردنی خواستی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت: داواكارین؛ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی ئیتیحادیی و به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌زوترین كات و كردارییانه وه‌ڵامی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و خۆپیشانده‌رانیش بده‌نه‌وه‌و، هه‌موو لایه‌ك هاوكارو پشتیوان و به‌شداربن له كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
دەشڵێت: به‌هۆی خراپ ئیداره‌دان و ناشه‌فافییه‌ت و جیاكاریی و بێدادیی و په‌رێزپارێزیی و پاوانخوازیی و نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌و لاوازكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوریی و ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه؛ به‌هۆی زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكپارێزانه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه، به‌هۆی زاڵكردنی حیزبڕانیی به‌سه‌ر حوكمڕانیدا؛ ژیان و بژێوی هاووڵاتیان و داهات و ئابوریی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك و مه‌ترسیی و كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان، به‌جۆرێك كه ئارامیی تاك و ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تیشیان شێواندووه.
هاووڵاتیانی جوامێر‌و هۆشیاری كوردستان..
جارێكی تریش به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه؛ پرسه‌و په‌ژاره‌و خه‌م و ماته‌مینیی خۆمان بۆ گیانی پاك و ڕۆحی باڵای سه‌رجه‌م شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان؛ ده‌رده‌بڕین، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، باوه‌ڕو كار‌و ئومێدمان؛ ئازادكردنی سه‌رجه‌م ڕاگیراوه‌كانن.
بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی نه‌مری خۆپیشاندانه‌كان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان؛ سبه‌ینێ؛ به‌ڕه‌سمیی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی و سه‌ر ته‌لاری پارێزگای سلێمانی و ته‌واوی یه‌كه كارگێڕیی و داموده‌زگاكاندا؛ هه‌ڵده‌كه‌ین و به‌بێده‌نگیی ده‌وه‌ستین.
ده‌خوازین خوێنی گه‌شی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان و به‌تایبه‌تیی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كانون به خۆپیشانده‌رو هێزه‌كانی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه، هانده‌رمان بن بۆ یه‌كڕزیی و به‌مه‌ده‌نیی و هێمنیی و ئاشتییانه گوزارشتكردن له داوا ڕاست و خواسته ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان و، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دوربن له به‌كارهێنانی هێزو توندوتیژیی و به‌ریه‌ككه‌وتن، دامه‌زراوه گشتیی و تایبه‌ته‌كان پارێزراوبن له هه‌ر ناڕه‌زایده‌ربڕین و ململانێیه‌ك.
داواكارین؛ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی ئیتیحادیی و به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌زوترین كات و كردارییانه وه‌ڵامی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و خۆپیشانده‌رانیش بده‌نه‌وه‌و، هه‌موو لایه‌ك هاوكارو پشتیوان و به‌شداربن له كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
به‌هۆی خراپ ئیداره‌دان و ناشه‌فافییه‌ت و جیاكاریی و بێدادیی و په‌رێزپارێزیی و پاوانخوازیی و نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌و لاوازكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوریی و ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه؛ به‌هۆی زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكپارێزانه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه، به‌هۆی زاڵكردنی حیزبڕانیی به‌سه‌ر حوكمڕانیدا؛ ژیان و بژێوی هاووڵاتیان و داهات و ئابوریی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك و مه‌ترسیی و كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان، به‌جۆرێك كه ئارامیی تاك و ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تیشیان شێواندووه.
ناوچه‌كه؛ به‌قۆناغێكی نوێی هه‌ستیارو ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، تیایدا به‌هۆی ده‌ست و ده‌خاله‌تی زۆر‌و بێمتمانه‌یی و ساخته‌كاریی و خۆسه‌پێنیی و دروستنه‌بونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی سیاسیی ڕاسته‌قینه‌و به‌رپرسیاره‌وه؛ سه‌رله‌نوێ ئاماده‌یی و به‌شداریی و كارایی و هاوسه‌نگیی هێزو ئابوریی و دارایی و جوگرافیای سیاسیی و بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی و ئه‌منیی و حوكمڕانیی و حیزبڕانیی؛ داده‌ڕێژرێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان به‌سه‌ر هه‌موو بارودۆخه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش ده‌ڤه‌ری سلێمانییه‌وه؛ هه‌یه‌و زۆرتریشی ده‌بێت، ده‌خوازم سلێمانی و كوردستان‌مان به خه‌ڵك و خاكه‌كه‌یه‌وه له‌هه‌ر پایه‌و پۆست و پێگه‌و كورسیی و ده‌ستكه‌وت و هاوپه‌یمانێتییه كۆن و نوێیه شاراوه‌و نهێنیی و ئاڵۆز‌و ئاڵۆزكاوه‌كان؛ لا سه‌ره‌كیترین و گرنگترین بێت.
داننان به هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و شكست و خراپئیداره‌دان و كۆتایهێنان به كورت و كۆڵ بیركردنه‌وه ئه‌نجاموێرانكه‌ره‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له به‌دگومانی به‌یه‌كترو كۆتایهێنان به به‌هه‌ده‌ردانی ئابوریی و داهات و سامان و میراتی گشتیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌و نه‌ختینه زۆر‌و بێشومارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن، دروستكردنی ئارامیی و ئاسایش و ئازادیی و دادپه‌وروه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌و سه‌قامگیرییه‌كی دوور له هێزو هه‌ڕه‌شه، گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری بونیاتیی و تێكه‌ڵنه‌كردنی كارته‌كان و كێشه‌كان، مكوڕیی و شێلگیریی و پێكه‌وه‌كاركردن و دڵسۆزانه‌كاركردن و ئیداره‌دانی قه‌یران و كێشه‌كان و به هێند وه‌رگرتنی داواكانی هاووڵاتیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لۆژیكیانه‌یان، پشتبه‌خۆبه‌ستن و ئارامگرتنی سیاسییانه به‌تایبه‌تیی بۆ ئاینده‌ی نزیك و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیش به‌ره‌و دۆخێكی ئارامترو گه‌شاوه‌ترو جێگیرترو چاكترو باشتر ده‌بات، به‌جۆرێك كه هاووڵاتیان هه‌ست به پارێزراویی كه‌سێتیی و شكۆ‌و ژیان وبژێوی خۆیان و حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌رو خزمه‌تگوزارو ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی ڕه‌واو، بازاڕ‌و ده‌ره‌تانێكی شیاوی دور له قۆرخكاریی؛ بكه‌ن.
پێچه‌وانه‌كه‌یشی؛ ئه‌م ناوچه‌یه به‌ره‌و به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتر‌و چاره‌نوسێكی نادیار‌و ئاشنابوونی ناچاریی به هێزو قودره‌تی نامۆی نوێ و بوون به‌خاوه‌نماڵی میوان و به بێگانه‌بونی خانه‌خوێكانی نیشتمان ده‌بات.
كورد، فه‌رمویه‌تیی: كاسه‌ی پڕ ئاشتیی ماڵه، ده‌خوازم كاسه‌ی نیشتمان پڕبكه‌نه‌وه‌و بیپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئاشتیی له‌مه زیاتر زامدارنه‌بێت و كاسه‌ی وڵات جارێكی تر تاڵاننه‌كرێته‌وه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
۲٠۲٠/۱۲/۱٦