بەفەرمانی وەزیری کار سەردانیکردنی سزادراوان دستیپێکردەوە

16/12/2020

بەفەرمانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەرانیکردنی زیندانیان دەستیپێکردەوە و کەسوکاری سزادراوان دەتوانن بە خۆپارێزیەوە سەردانەکانیان دەستپێبکەنەوە.

کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە فەرمانی ژمارە 750 بڕیاریدا بە دەستکردنەوەی سەردانی سزادراوان و لە فەرمانەکەدا هاتوە: دەستدەکرێتەوە بە مۆڵەتدانی سزادراوان بەپێی یاسا و رێنماییەکان و هەروەها رێگە بە ژوانی خێزانی(خەلوەی شەرعی) دەدرێت.

 بەمەبەستی خۆپارێزی و بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە چەند مانگێکە رێگە سەردانکردنی سزادراوان ڕاگیراوە.


هەواڵی زیاتر