سیمیناری دیدێکی ئایندەیی بۆ پێگەی سەدر لە هاوکێشە مەزهەبی و سیاسییەکانی عێراق بهڕێوهچوو
19/12/2020
ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆران، لەچوارچێوەی کارو چالاکاییەکانیدا سیمینارێکی بۆ (یاسین تەها) نوسەرو رۆژنامەنوس رێکخست. لەژێر ناونیسانی (دیدێکی ئایندەیی بۆ پێگەی سەدر لەهاوکێشە مەزهەبی و سیاسییەکانی عێراق) .
لەسەرەتای سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر لایەنی مێژوی و جیاوازییەکانی نێو ماڵی شیعی، هاوکات گفتوگۆکرا دەبارەی دۆخی ئێستا عێراق و هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتو، لەگەڵ تیشکخستنەسەر رۆڵی موقتەدا سەدرو تەیاری شیعی لەیەکلاکردنەوەی هاوکێشەی هەڵبژاردنەکان و ئەگەرو پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان.
لەلایەکی دیکەوە، پرسی چۆنیەتی مامەڵەکردنی کورد لەگەڵ لایەنی سیاسیی و گروپە شیعەکان بەگشتی و تەیاری سەدر بەتایبەتی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێو سیمینارەکە بو.
لەبەشێکی دیکەی سیمینارەکەشدا ئامادەبوان، بەسەرنج و پرسیارو تێبینییەکانیان بەشدارییان لەگفتوگۆی سیمینارەکەدا کرد.