پارێزگاری سلێمانی: ناکرێت ئێمه هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی به‌ده‌ستخستنی داهات و پته‌وکردنی دارایی و ئابوریمان هه‌بێت به‌ڵام نه‌ختینه و بودجه‌ی پێویستمان نه‌بێت
23/12/2020
ئێمه کێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی پلانی دارایی و ئابوریمان هه‌یه تایبه‌ت به پرسی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان د.هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لۆژیک ڕێگا نادات کوردستان له ڕابردوودا به ته‌نها داهاتی دوو مه‌رز به‌بێ پشتیوانیی حکومه‌تی عێراقیش به‌ڕێوه‌برابێت، ئێستا به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایی قه‌یرانه‌کانه‌وه".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: ناکرێت ئێمه هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی به‌ده‌ستخستنی داهات و پته‌وکردنی دارایی و ئابوریمان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ختینه و بودجه‌ی پێویستمان نه‌بێت، لۆژیک ڕێگا نادات کوردستان له ڕابردوودا به ته‌نها داهاتی دوو مه‌رز به‌بێ پشتیوانیی حکومه‌تی عێراقیش به‌ڕێوه‌برابێت، ئێستا به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایی قه‌یرانه‌کانه‌وه، بۆیه ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئێمه کێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی پلانی دارایی و ئابوریمان هه‌یه، کێشه‌ی شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون و متمانه به‌خۆبوون و متمانه به‌یه‌کترمان هه‌یه.
ده‌شڵێت: ڕۆژانه، قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه، نه‌هامه‌تییه‌کان زیاتر ده‌بن و نه‌بوونییه‌کان زۆرتر ده‌بن، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئه‌م واقیع و زه‌مه‌نه‌ی تیایدا ده‌ژین و له‌به‌رده‌مماندایه، پێویستیان به ئیداره‌دانێکی لۆژیکییانه‌و مه‌یدانییانه‌و کردارییانه هه‌یه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پێیوایه پێویستیان به کاری هاوبه‌شی شه‌فافانه‌و زانایانه‌و دانایانه‌و دڵسۆزانه هه‌یه، به بیرێکی خۆماڵییانه‌و به‌پشتبه‌ستن به ڕه‌وه‌ندی کوردیی و دۆسته ڕاسته‌قینه‌کانی کوردستان و ئه‌زموونگه‌رو زانستمه‌ندو وه‌به‌رهێن و هه‌دارو پاره‌کارو بازرگان و ئابوریمه‌نده نیشتمانییه خاوێنه‌کان، وتیشی:" چاره‌سه‌ری خێرا‌و دورمه‌ودا بۆ قه‌یران و کێشه‌کان بدۆزینه‌وه‌و، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی خێرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌بێ بۆڵبژێرکردن و به‌حیزبیکردنی ئه‌م که‌سانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوو ڕاسته‌قینه ڕێکبخات و ته‌نها پشت به‌خۆی نه‌به‌ستێت، ته‌نها چاوی له حیزبه‌کان نه‌بێت؛ که به‌شێکی زۆریان له‌پاڵ خۆپه‌سه‌ندیی و بێباکییاندا، به‌تایبه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م قه‌یرانانه بوو".