مستەفا سەید قادر: هیوادارین بە هەوڵی هەموو لایەنەکان ساڵی نوێ بکەینە دەرفەت بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان
24/12/2020
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پهیامێكی بهبۆنهی ساڵی نوێی (2021)وهبڵاوكردهوه و رایدەگەیەنێت: هیوادارین ساڵی نوێ بکەینە دەرفەت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و ئەنجامدانی چاکسازی.
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە رایدەگەیەنێت، هیوادارین ساڵی (2021) ساڵی ئارامی و سەقامگیری سیاسی بێ و بە هەوڵی هەموو لایەنەکان ساڵی نوێ بکەینە دەرفەت بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان و ئەنجامدانی چاکسازی.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکات و هیوای هێنانەکایەی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەخوازێت.