وەزیری دارایی موچەی زیاتر لە (10) هەزار موچەخۆری نایاسایی بڕی

04/01/2021

وەزیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، موچەی زیاتر لە (10) هەزار موچەخۆری نا یاسایی بڕی.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان، بڕیاردراوە بە راگرتنی موچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ موچەخۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دوجار یان زیاتر تۆماركراوە، كە ژمارەیان  (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی موچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ هەر موچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.


هەواڵی زیاتر