گۆڕان و کۆمەڵ: راوێژی بەردەوام و کاری پێکەوەیی
12/12/2018
بزوتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامی جەخت لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانیان و راوێژ و
گفتوگۆی بەردەوام و کاری پێکەوەیی دەکەنەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ
چوارشەممە، وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری
گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە شاری هەولێر سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی
کوردستانیان کرد و لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ و ژمارەیەک لە ئەندامانی
ئەنجومەنی سیاسی ئەو حیزبە کۆبونەوە.
دوابەدوای
کۆبونەوەکە، عەلی باپیر رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان
هەردولا کراوە و رۆژ بە رۆژ پەیوەندییەکانمان توندوتۆڵتر دەکەین و لە راوێژداین و
هەوڵدەدەین پێکەوە هەنگاو بنێن بۆ داهاتو، چونکە ئامانجی زۆر پێکەوە کۆی کردوینەتەوە.
وتیشی :"بڕیارمانداوە
بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێکەوە هەنگاو بنێین و بڕیاری پێویست بدەین، وەک
پێشتریش هەڵویستمان لەیەکەوە نزیکە و بیروڕامان گۆڕیوەتەوە سەبارەت بە قۆناغی
داهاتو".