ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجە: ئامادەکاریەکانمان بۆ کۆنفرانسە ناوخۆییەکان لە قۆناغی کۆتایدان

09/01/2021

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دواین ئامادەکاریەکان و وەرگرتنی پێشنیاری بەشداربوان لەسەر هەنگاوەکانی کۆتایی، بەستنی کۆنفڕانسەکانی ناوخۆیی و نیشتیمانی، ئەمڕۆ شەممە 9\1\2021 ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵوێستەکانی بزوتنەوەکەی لە ئاست ڕوداوە سیاسی و ئابوریەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.

بەشداربوانی کۆبونەوەکە بۆچونەکانیان لەسەر دواین ئامادەکاریەکانی ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجە، بۆ کۆنفرانسەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕوو ڕایانگەیاند: ئامادەن بۆ کۆنفرانسە ناوخۆییەکان، بەئامانجی نوێبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و هاتنەپێشەوەی کەسانی بەتوانا و بە ئەزمون.

بڕیارە لەمساڵدا بزوتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی ناوخۆیی بە ئامانجی نوێبونەوەی ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی و کۆنفرانسی نیشتیمانی بە ئامانجی هەمواری دەستوری ناوخۆیی و پێداچونەوە بە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەکەدا ئەنجامبدات.


هەواڵی زیاتر