ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخەوە
11/01/2021
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر هەردوو پەرلەمانتار بەڕێزان (علی حمە صالح و دابان محمد ) بە پێویستمانزانی هەموو لایەك لەوە ئاگادار بكەین كە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ، هیچ سكاڵایەكی تۆمار نەكردوە. ئەو سكاڵایە لەلایەن؛ (بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ)ەوە تۆمار كراوەو هیچ پەیوەندیەكی بە ئێمەوە نیە.
شاخەوان ئەبوبەکر
بەرێوەبەری گومرگی نێودەوڵەتی باشماخ