بریکاری وەزارەتی پەروەردە: لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار له چاره‌نوسی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌دات
13/01/2021
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئێمه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه لەکاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئه‌وه لیژنه‌ی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیار ده‌دات هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین به‌سه‌ركه‌وتوویی ساڵی خوێندن ته‌واو بكه‌ین.
د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چاوەڕیی بڕیاری ئەوان دکەین بۆ دەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندن، وەک وەزارەتی پەروەردە ئەوەی لەسەرمانە پارێزگاریکردن و پلان دانانە بۆ چۆنییەتی تەواوکردنی خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.
دەشڵێت: " له‌سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌كی كه‌م سوود له خوێندنی ئەلیکترۆنی وەرگیراوە، له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندندا ناچارین، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رسیان نه‌خوێندووه، وه له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، نزیكه‌ی چوار بۆ پێنج هه‌فته ده‌وام كراوه و به‌شداریكردن له‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیشدا زیاتر بووه، له‌به‌رئه‌وه له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێده‌كرێته‌وه به‌خوێندن كه گه‌یشتوون، واته ئه‌و پڕۆگرامەی كه خوێندراوه له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، ناڕۆنه‌وه سه‌ره‌تای پڕۆگرامەكه له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر."
وتیشی: "کردنەوە و نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵکو لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو بڕیارە دەدات".
سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن، ئاماژەی بەوە کردووە، " پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی كه‌لیژنه‌ی باڵا بڕیارده‌دات كه‌ی قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه هه‌تا ئێمه نه‌زانیین كه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه نازانین چه‌ند پێویسته بۆ ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن، ئێمه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه لەکاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئه‌وه لیژنه‌ی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیار ده‌دات".