کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: بەهۆی کۆرۆنا و خراپی دۆخی داراییەوە ئەرکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی قورسە
19/01/2021
وەزیری کارو كاروباری كۆمهڵایهتی، جەخت له ئهنجامدانی چاكسازی دهكاتهوه و دهڵێت: ئامانجمان چاکسازی کردن و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵیە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشوازی کرد لە ڕۆب واڵر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاندی یاوەری، لە دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کرا.
سهبارهت به چالاكیهكانی وهزارهتی كار، ڕۆب واڵر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتی: بەهۆی کۆرۆنا و خراپی دۆخی داراییەوە ئەرکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی قورسە بەتایبەت بەرامبەر چینی هەژاران و کەمدەرامەتان.
لای خۆیهوه كوێستان محهمهد وهزیری كارو كاروباری كۆمهڵایهتی، ڕایگهیاند: ئەرکی وەزارەتی کارە خزمەت بە هەموو سێکتەرەکانی پەیوەست بە وەزارەت بکات، بەتایبەت چینی هەژاران و منداڵان و کرێکاران و کەمئەندامان و چاکسازیەکان.
وەزیری کار ئەوەشی باسکرد کە ئامانجیان چاکسازی کردن و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی یە لە هەموو سێکتەرەکانی پەیوەست بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.