ڕونکردنەوەیەک لە نوسینگەی میدیایی "مستەفا سەید قادر"ەوە

27/01/2021

نوسینگەی میدیایی مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت:  لێدوان و هەڵوێستی فەرمی  لەرێی کەناڵە فەرمیەکانەوە راشکاوانە بڵاودەکرێنەوە، و ژمارەیەک ئەکاونتی فەیک و پەیجی سۆشیال میدیای ئاراستەکرا ماوەیەکە دەیانەوێت ڕاستیەکان بشێوێنن.

رونکردنەوەیەکی پێویست..

ماوەیەکە، ژمارەیەک ئەکاونتی فەیک و پەیجی سۆشیال میدیای ئاراستەکراو، وتە و هەڵوێستی ناڕاست بە ناوی بەڕێز (مستەفا سەید قادر) جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە.
لەرێی ئەم رونکردنەوەیەوە، هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، ئەم بابەتە دروستکراوانە هیچ بنەمایەکیان نییە و گوزارشت لە بۆچوون و هەڵوێستی سیاسیی بەڕێزیان ناکەن.
پەیوەندیدار بە لێدوان و هەڵوێستی فەرمیش، هەرکاتێک پێویست بێت لە رێی کەناڵە فەرمیەکانەوە راشکاوانە بڵاودەکرێنەوە و رای گشتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

نوسینگەی میدیایی
بەرێز مستەفا سەید قادر
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٧-١-٢٠٢١

 

 


هەواڵی زیاتر