قایمقامی قه‌زای پشده‌ر: فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێگه‌م پێنادات كاری نایاسایی بكه‌م
01/02/2021
قایمقامی قه‌زای پشده‌ر وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌خلاقی پیشه‌ییم رێگه‌م پێناده‌ن كاری نایاسایی بكه‌ن.
له گرته‌یه‌كر ڤیدیۆییدا كه له په‌یجی فه‌رمی قایقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر له تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كر بایز جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، "دڵنیام ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی ئێمه‌وه قسه ده‌كه‌ن نامانناسن، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه باش ده‌زانن كه من له به‌رزترین پۆستی ئه‌منی وازم هێنا له‌پێناو ده‌سته‌به‌ری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و له‌پێناو هێنانه‌دی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بڕوامان پێیه‌تی، هه‌ربۆیه نه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی گۆڕان و نه ئه‌خلاقی پیشه‌یی و نه په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده‌ییم رێگا به كاری نایاسایی نادات، من نه‌ك كاری نایاساییم نه‌كردوه، به‌ڵكو به‌وپه‌ڕی تواناوه به هاوكاری مه‌رزی كێلێ رێگریم كردوه له‌و كۆمپانایانه‌ی كاری قاچاچێتی و نایاسایی ده‌كه‌ن."