كوێستان محه‌مه‌د: ڕه‌خساندنی هه‌لی كار ئه‌وله‌ویه‌تی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه
02/02/2021
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و به‌رده‌وام ده‌بن له كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢١/٢/٢ کوێستان محه‌مه‌د وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی مەشق و ڕاهێنانی پیشەی لە هەولێر دابهشكردوو وتی: ئه‌وله‌ویه‌تی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان خزمه‌تی هاوڵاتیان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ گه‌نجان.
خوله‌كانی وه‌زاره‌تی كار، تایبهتمهندوو پیشه‌یین له‌وانه ( خولی ڕێکخستنی بۆنەکان - خولی تەکنەلۆژیای وزەی خۆر - خولی تەکنەلۆژیای کامێرای چاودێری و پەیوەندیەکان )
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی پیشیەیی هەیە، جگە لە ئەکادیمیایەک کە تایبەتە بە کردنەوەی خولی شیاندن و مەشق و ڕاهێنان بۆ گەنجان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئاوارەکان.