ژوری یاسایی و توێژنەوەی سیاسی و فراکسیۆنی گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمان دەکەن
04/02/2021
بەمەبەستی گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمان و دۆخی ئێستای حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان، داڕشتنەوەی نەخشەڕێگەی کارکردن بۆ وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان، ئەمڕۆ لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، ژوری یاسایی و ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ نوێنەرانی فراکسیۆنی گۆڕان، لەپەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ڕێکخەرانی ژوری یاسایی و توێژنەوەی سیاسی و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبون و تێیدا، گفتوگۆی داڕشتنی نەخشەڕێیەکی کارکردن کرا بۆ وەرزی نوێی یاسادانان لەپەرلەمانی کوردستان.
هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمان و دۆخی ئێستای حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان، تەوەرێکی سەرەكی گفتوگۆی کۆبونەوەکە بوو.
لەکۆتایی لەکۆبونەوەکەشدا چەند پێشنیارێکی یاسایی و سیاسی، دەربارەی کاری پەرلەمانی و پرۆسەی یاسادانان خرانەڕو.
سلێمانی...بڕیار نامیق