وه‌زیری‌ دارایی بڕیاریدا پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە خه‌رجبكرێت

10/02/2021

وه‌زارەتی دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بڕیارییدا به‌ خەرجكردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکان.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی كه‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌، تیایدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و 910 ملیۆن و 554 هەزار دینار بۆ چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو ده‌ربڕیوه‌.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌، ئەو بڕە پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکان خەرج دەکرێ، ئەویش به‌پێی لیستی بەشدارانی چاودێریی خولی یەکەم و دووەم.


هەواڵی زیاتر