مستەفا سەید قادر، بوونی هێزێکی هەرێمی ئاسایشی نەتەوەیی دەپارێزێت

10/02/2021

جێگری سەۆکی هەرێمی کوردستان بۆچونی خۆی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان عێراق و هەرێم دەخاتەڕوو دەڵێت: باشترە هەموو هەوڵەکان بۆ رێکەوتن بێت لەگەڵ بەغدا بەڵام ئەگەر ڕێکەوتن نەهاتە دی، پێویستە کورد پشت بەخۆی ببەستێت، سەرچاوەکانی داهات کۆبکاتەوە و خەرجی کەمبکاتەوە و بەرنامەی چاکسازی هەمەلایەنە بۆ هەموو بوارەکان جێبەجێبکات.

ئەمرۆ، چوار شەممە، 10 / 2 / 2021، لە هەولێر، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم، پێشوازی لە میخال سڤۆبۆدا کونسوڵی گشتی چیک کرد.

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکرەدە؛ لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق و چۆنیەتی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پەیوەندیە گشتییەکانی کانی هەردولا و و پرۆژەی چیک بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێم و دۆخی تەندروستی بەتایبەتی پێکەوتەی (ڤاکسینی) COVID 19 کراوە.

لە دیدارەکەدا مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم، سەبارەت بە کێشەی هەولێر و بەغدا رایگەیاندوە باشترە هەموو هەوڵەکان بۆ رێکەوتن بێت لەگەڵ بەغدا بەڵام ئەگەر ڕێکەوتن نەهاتە دی، پێویستە کورد پشت بەخۆی ببەستێت، سەرچاوەکانی داهات کۆبکاتەوە و خەرجی کەمبکاتەوە و بەرنامەی چاکسازی هەمەلایەنە بۆ هەموو بوارەکان جێبەجێبکات و جگە لە نەوت و غاز، پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ بکاتە یەکێک لە کۆڵەکە گرنگەکانی سەرچاوەی داهات.

لەبەرامبەردا، میخال سڤۆبۆدا رایگەیاند لە سەدا ٩٠ ی ئەو داهاتەی ئێستا هەیە نەوتە، دەکرێت سەرچاوەکانی داهات فراوان بکرێت و هەرێمی کوردستان بۆ گەشەسەندن و پتەوکردنی دامودەزگاکانی هەرێم بەکاری بێنێت، لەپاڵ دابینکردنی پێداویستییە گشتییەکان.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتی چیک جەختیان لە گرنگی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و چەندین پێشنیار و چارەسەر گفتوگۆی لەسەر کرا بۆ دامەزراندنی هێزێکی هەرێمی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر هەرەشەیەکی دەرەکی.


هەواڵی زیاتر