رونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییەوە
11/02/2021
وەزارەتی دارایی و ئابوریی رایدەگەیەنێت؛ له میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه و دەشڵێت: فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه و گومرك به پێی یاسا و رێنمایه‌كان كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی ئاماژە بەوە دەکات، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه، به پێویستی ده‌زانین هه‌مو لایه‌ك ئاگادار بكەینەوە، كه فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت:"ئه‌م پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندی ته‌واوی بەڕێوەبهرانه و به فه‌رمانی وه‌زاره‌تمان و له داهاتودا رونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕو".