هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت

12/02/2021

پاش ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریدا شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندن پڕبکاتەوە، ژوری هەڵبژاردن ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە تەواو کردووەو، رۆژی شەممە ١٣ی٢ی٢٠٢١پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، دەڵێت: رۆژی شەممە (١٣/٢/٢٠٢١) لە کاتژمێر ( ١١)ی پێش نیوەڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت و، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ کەسی دیکە بۆ ئەو پۆستانە".

 ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە؛ هەر سێ پۆستەکە (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) رکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لەپۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆی کاندید کردوەو کاندیدی ئافرەتیش لەناو رکابەرییەکەوە.


هەواڵی زیاتر