بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ: بڕیاری به‌كارنەهێانی خاكی عێراق بۆ كاری ترانزێت له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت
14/02/2021
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ رایدەگەیەنێت؛ بڕیارەکەی عێراق بۆ بەکارنەهێنانی دەروازەکانی هەرێم بۆ ترانزێت، لە هەرێمی کردستان جێبەجێ ناکرێت و كاریگه‌ری خراپ دروست ناكات.
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ لە لێدوانێکدا بە (سبەی) راگەیاند: بڕیاری به‌كارنەهێانی خاكی عێراق بۆ كاری ترانزێت له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه و دوای ساڵی (2003) و روخانی رژێمی ئەوکاتی عێراق، پۆڵ بریمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نی له عێراق بڕیاری ترانزێتی هەڵوەشاندەوە، به‌ڵام ساڵی رابردو له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه چه‌ند خاڵێكی سنوریی دیاریكرا كه خاكی عێراق بۆ ترانزێت به‌كاربهێنرێت.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ ترانزێت وه‌ستێنرابو و رێگه نه‌ده‌درا له وڵاتێكه‌وه كاڵاوشمه‌ك ره‌وانه‌ی وڵاتێكی دیكه بكرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت ترانزێت هه‌بوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌رێمی كوردستانی بگرتایه‌ته‌وه، كاریگه‌ری باشی دروستده‌كرد، به‌ڵام كه بڕیاره‌كه هه‌رێم ناگرێته‌وه كاریگه‌ری خراپ دروست ناكات، چونكه پێشتر له‌رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌نێوان چه‌ند وڵاتێكی دراوسێدا بازرگانی كراوه.