یاسین حەمە عەلى: یاساى هەڵبژاردن کەموکوڕى زۆرى تێدایە
08/03/2021
سەرپەرشتیارى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ یاساى هەڵبژاردن کەموکوڕى زۆرى تێدایە و کۆمیسیۆنیش هەوڵیدا ئەو کەموکوڕیانە چارەسەر بکات، بەڵام هێشتا وەکخۆى ماوەتەوە.
یاسین حەمە عەلى، سەرپەرشتیارى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆى (دەنگى گۆڕان)، ئاماژەى بەوەکرد کە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له كاتێكی هه‌ستیاردا ده‌رچوه و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌رچواندنیشی فشاره‌كانی شه‌قام و خۆپیشاندانەکان بو، به بڕوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یاساكه كه‌موكورتی زۆری تێدایه، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له عێراق هه‌وڵی داوه به رێكار و رێنماییه‌كان كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئێستا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی و وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه.
باس لەوەش دەکات کە کارکردن بەو یاسایە ئه‌زمونێكی نوێیه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، "ئه‌و پێكهاته جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌م ناوچه‌یە زوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه، به‌بڕوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یاساكه چه‌ند خولێكی هه‌ڵبژاردنی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی بكات له ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا".
دەشڵێت:"ئه‌م یاسایه و کارکردن بەو میکانیزمە ده‌رگایه‌كی فراون ده‌كاته‌وه به روی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیدا و سیستمێكی نوێی داناوه كه زۆرترین ده‌نگى ده‌نگده‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت، بەڵام یه‌كێكی دیكه له زیانه‌كانی فره بازنه‌ییه‌كەیەتى کە ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی ده‌نگی لایه‌نه قەبارە بچوك و مامناوه‌نده‌كان و له خزمه‌تی هێزه گه‌وره‌كاندایه، بۆیە ئەو هێزانەى ژمارەیان کەم یان مامناوه‌ندە لەگەڵ کەسایەتیە سەربەخۆکان زیانی لێده‌كه‌ن".
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، یاسین حەمە عەلی رونیکردەوە، پەیامی گۆڕان جەختکردنەوەیە لەوەی پێویستە لەو ناوچانە بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان پێش هەمو بەرژەوەندییەکی دیکە بخرێت و وتی:"ئەوەی تائێستا هەیە سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەو ناوچانە، جگە لە دروشم و هەندێک کۆبونەوەی بێ دەرەنجام، هیچ سودێکی نەبوە و هەمو لایەکیش دەزانن هۆکارەکەی چیە.