مستەفا سەید قادر داوا لە ئێران دەکات هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد
09/03/2021
لە هەولێر، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە نەسروڵا ڕەشنودی كونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم و وەفدێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی هەرێم و ئێران و هەوڵەکانی لەیەک نزیکبونەوەی هەولێر و بەغدادیان تاووتوێکرد.
جێگری سەرۆکی هەرێم داوای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ رێککەوتن و لەیەک نزیکبونەوەی هەولێر و بەغدا و لایەنە سیاسیەکان، نەسروڵا ڕەشنودی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن و دوپاتیکردەوە سەقامگیری سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی بۆ وڵاتەکەیان گرنگە.
مستەفا سەید قادر، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لە روبەروبونەوەی داعش، دوپاتیشیکردەوە کە سەرەڕای ئەوەی مەترسیەکانی داعش کۆتایی نەهاتووە.