وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکاتەوە
15/03/2021
دوای هەوڵەکانی کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم رەزامەندی دهربڕی بۆ دامەزراندنی (30) کەس بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بۆ هەر سنوری بەڕێوەبەرایەتییەک (10) کەس دادەمەزرێندرێت.
ئەمڕۆ (دوشمەممە)، وهزارهتی کارو كاروباری كۆمهڵایهتی فۆڕمێکی دامەزراندنی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندوە کە پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری - ژمێریاری).
بەپێی رونکردنەوەکەی وەزارەتی کار، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن، تەمەنی له نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و دامەزراندنەکەش بۆ هەرسێ بەرێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆك) سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەبێت.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردوە، دامەزراندنەکە هەمیشەییە و تەنیا لەڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین دەبێت و خوازیارانی دامەزراندن دەتوانن لە ماوەی (10) رۆژدا، لەمڕۆ دوشەممە (15-3-2021 ) تا (25-3-2021 ) فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە كلیك لێرە بكه: