توێژینەوەیەکی نوێ له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

15/03/2021

ژوری‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نوێترین توێژینەوە به‌ناونیشانی‌ (هه‌ڵه‌بجه‌... كاریگه‌ری‌ و لێكه‌وته‌كانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

توێژینەوەیەكه‌ له‌لایه‌ن جه‌بار ئه‌حمه‌د شه‌مسه‌دینه‌وه‌ نوسراوه‌ و گه‌یلان عه‌باس پێداچونه‌وه‌ی‌ بۆ كردوه‌ و له‌ سێ به‌شی‌ سه‌ره‌كی‌ پێكدێت.

له‌ به‌شی‌ یه‌كه‌مدا ناساندن بۆ چه‌كی‌ كیمیایی‌ و جۆره‌كانی‌ كراوه‌ و هه‌روه‌ها باس له‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ كراوه‌ له‌ مێژودا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌كارهێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ دژبه‌ كورد.

له‌ به‌شی‌ دوه‌مدا باس له‌ شه‌ڕی‌ ئێران و عێراق و روداوی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاماری‌ قوربانییه‌كان و ده‌نگدانه‌ی‌ روداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات، به‌شی‌ سێیه‌میش تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی‌ دوای‌ روداوه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌.

کلیک لێرە بکە
(هه‌ڵه‌بجه‌... كاریگه‌ری‌ و لێكه‌وته‌كانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی)


هەواڵی زیاتر