دانا عەبدولکەریم: زیاتر لە (10) ملیار دینار بۆ پرۆژەی رێگاوبان لە سنوری هەڵەبجە تەرخانکراوە

16/03/2021

بەبۆنەی‌ (33)یەمین ساڵیادی‌ کیمیابارانی‌ هەڵەبجەوه‌ وەزیری‌ ئاوەدانکردنەوەی‌ هەرێم پەیامێکی‌ بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛  ھەوڵەکانمام ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ کە بەوپەڕی تواناوە خزمەتی زیاتری ھاوڵاتیانی پارێزگای ھەڵەبجە بکەین

دانا عەبدولکەریم، وەزیری‌ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی‌ حکومەتی‌ هەرێم لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یادی مەرگەساتی ئەو ئازیزانەیە کە بونە قوربانی دەستی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا زیاتر لە پێنج ھەزار کەس لە منداڵ و ژن و گەنج و پیر جینۆساید کران.

دەشڵێت: کیمیابارانی ھەڵەبجە لەگەڵ ئەوەی برینێکی قوڵ و زامێکی لەبیرنەکراوەو یەکێکە لە دڕەندەترین ئەو تاوانانەی لە مێژودا دژ بە مرۆڤایەتی کراوە، ھاوکات سیمبولی خۆڕاگری و مانەوەی گەلی کوردە دژ بە چەوساندنەوەو زوڵم و ستەمی داگیرکەران.

هەر لە پەیامەکەیدا، دانا عەبدولکەریم باسی‌ لەوەکردووە، جەخت لەسەر ھەوڵەکانیان دەکەنەوە کە بەوپەڕی تواناوە خزمەتی زیاتری ھاوڵاتیانی پارێزگای ھەڵەبجە بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی کەمتر لە دو ساڵی ئەم کابینەیەدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەیەک پڕۆژەی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ئەنجامداوەو ژمارەیەک پڕۆژەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە، لە کۆتایی ساڵی رابردوش بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ (10)پڕۆژە لە بواری رێگاوبان لە سنورەکە تەرخانکرا.

جەختیش دەکاتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن لەمساڵدا چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەوانە (پرد و ڕێگای توەقوت و پردی سازان) بخەنە بواری جێبەجێکردن لەگەڵ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری تر.


هەواڵی زیاتر