ژوری ههڵبژاردنی بزوتنهوهی گۆڕان: ناعهدالهتی لهدابهشكردنی كورسیهكانی بازنهكانی سلێمانی كراوه
23/03/2021
سهرپهرشتیاری ژوری ههڵبژاردنی بزوتنهوهی گۆڕان له ڕاگهیهندراوێكدا دهڵێت: ئهو دابهشكاریهی لهدابهشكردنی كورسی بازنهی یهك و دووی سلێمانی بڵاوبۆوه و ئهوهی دواتر كه لهوهقایعدا بڵاوبۆتهوه دوو شتی جیاوازن و کورسییەکانی ئاڵوگۆڕ بوەو بەرکەوتەی کورسییەکانیان پێچەوانە کراوەتەوە ناعهدالهتی تێدا كراوه.
یاسین حهمه عهلی سهرپهرشتیاری ژوری ههڵبژاردنی بزوتنهوهی گۆڕان دهڵێت: ناعەدالەتی ئەم دابەشکارییە روونەو ناکرێ بابەتێکی ئاوها گرنگ بەسەر شارەزایانی کۆمسیۆندا تێپەڕ بوبێت، کە ئەوان سەرچاوەی پێدانی داتاکان بون بە لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران و بازنەکانی هەڵبژاردن دابەشکراوە".
دهقی نوسینهكه:
ناعهدالهتی لهدابهشكردنی كورسیهكانی بازنهكانی سلێمانی كراوه
دابەشکاری کورسی بازنەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵوەستەیەک
پاش تێپەڕاندنی یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی یاساکەی تێدا تێپەڕێندرا بەدەر نەبو لە هەڵەو پەڵەو کەموکوڕی یاسایی و دژیەکی لە سیستمی هەڵبژاردنەکەو دژیەکی دەق و هەڵە بەکارهێنانی زاراوەکان، دواتریش هەڵەی دابەشکاری کورسی بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکاندا، لێرەدا نمونەیەک لە کەموکوڕی دابەشکاری کورسی بازنەکان لە پارێزگای سلێمانی دەخەینەڕوو.
پارێزگای سلێمانی دابەش بوە بەسەر (٥) بازنەی هەڵبژاردندا، بازنەی (١ و ٢)ی پارێزگاکە بە نمونە وەردەگرین کە جێگای تێبینی ئێمەیە، لە رەشنوسی یەکەمداو پێش دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەری ژمارەی کورسییەکانی ئەم دو بازنەیە بە جۆرێک بو، بەڵام پاش بڵاوبونەوەی لە وەقایعی عێراقی کورسییەکانی ئاڵوگۆڕ بوەو بەرکەوتەی کورسییەکانیان پێچەوانە کراوەتەوە، بەپێی دوایین داتای کۆمسیۆن بازنەی (١) سنوری (باکورو رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی سلێمانی، قەزای شارباژێڕو ناحیەکانی، قەزای ماوەت و ناحیەکانی) لەخۆدەگرێت ژمارەی دەنگدەرانی بریتییە لە (٢٧٣،٨٤١) دابەش بون بەسەر (٩٦) بنکەی دەنگداندا، لەبەرامبەردا بازنەی (٢) سنوری (باشورو رۆژئاوای قەزای ناوەندی سلێمانی، ناحیەی بازیان و عەربەت، قەزای قەرەداغ) لەخۆدەگرێت ژمارەی دەنگدەرانی بریتییە لە (٣٤١،١٥٢) دابەش بون بەسەر (١٣٢) بنکەی دەنگداندا.
سەرباری بەردەست نەبونی ژمارەی راست و دروستی دانیشتووان هەروەها قەبارەی ژمارەی دەنگدەرانی بازنەی (٢)، بەڵام لەڕووی بەرکەوتی کورسییەوە ئەم بازنەیە (٣) کورسی بۆ تەرخان کراوە (٢ کورسی بەرزترین دەنگ و ١ کورسی کۆتای ئافرەتان)، لەبەرامبەردا بازنەی (١) کە (٦٧،٣١١) دەنگدەری کەمترە بە بەراورد بە بازنەی (٢)، بەڵام بەرکەوتی کورسییەکانی (٤) کورسییە (٣ کورسی بەرزترین دەنگ و ١ کورسی کۆتای ئافرەتان).
ناعەدالەتی ئەم دابەشکارییە روونەو ناکرێ بابەتێکی ئاوها گرنگ بەسەر شارەزایانی کۆمسیۆندا تێپەڕ بوبێت، کە ئەوان سەرچاوەی پێدانی داتاکان بون بە لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران و بازنەکانی هەڵبژاردن دابەشکراوە.
ئەم تێبینییەو چەندانی تر دەمان گەیەنێت بەو راستییەی کە لە زۆر رووەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی وەکو پێویست نین، لە ئێستاوە ئاشکرایە کە ناتوانن لەو کاتەی دیاری کراوە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوە ببەن.
هاوپێچ: گرافیکی ئامادەکراوی داتای هەردو بازنەی (١ و ٢)ی پارێزگای سلێمانی، کە لە پەیجی فەرمانگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوکراوەتەوە.
یاسین حەمەعەلی پێنجوێنی
سەرپەرشتیاری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان