وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکارەکەی سلێمانی دەکات

28/03/2021

بەمەبەستی بەدواداچون بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە شاری سلێمانی، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە (28/3/2021) لە شاری سلێمانی لە روداوێکدا کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە شەقامی (100) مەتری سلێمانی گیانی لەدەستدا، بە فەرمانی کوێستان محەمەد وەزیری کار لێژنەیەک پێکهێنرابۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکانی.

وەزارەتی کار دەڵێت: کرێکارەکە خەڵکی قەزای دوکانە و ناوی (ئارام سالار)ـە و ماوەی مانگێک دەبێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کاری کردوە، کە کاری بڕین و تێکەڵەڕێژکردن و پڕکردنەوەی شەقامی (100) مەتریی سلێمانی دەکات


هەواڵی زیاتر