وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پرۆژه‌ی هه‌لی كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت
01/04/2021
به‌مه‌به‌ستی دەسەتەبەرکردنی هەلی کار و بەکارخستنی گەنجان لە کەرتی تایبەت، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی عێراقی بە پاڵپشتی حکومەتی هۆڵەندا پڕۆژەیەکی هاوکاری داراییان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بونی (کوێستان محمد) وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی عێراقی بە پاڵپشتی حکومەتی هۆڵەندا پڕۆژەیەکی هاوکاری داراییان ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردنی گەنجان لە رەگەزی (نێر و مێ) بۆ پرۆژە بچووک و ناوەندیەکان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاتوه: ئەم پرۆژه‌یه هاولاتی عێراقی و هاولاتیانی هەرێمی کوردستان و ئاوارەکان دەگرێتەوە بە مەبەستی پشتگیری کردنیان لە پرۆژەکانیان و سەرخستنی کارەکەیان لە ڕووی دارایی و ئەو ڕێگریانەیەی کەدێنە پێشیان بە کردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی بیانی.
تایبه‌ت به ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت: مەبەست لەم پڕۆژەیە بۆ دەسەتەبەر کردنی هەلی کاری زیاتر و بەکار خستنی گەنجانە لە کەرتی تایبەت و دۆزینەوەی کارە بۆ گەنجان بە مەبەستی بوون بە خاوەن کاری خۆیان.