وەزارەتی کار پرۆژەی چاکسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ئامادە دەکات
12/04/2021
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌ك به ناوی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده ده‌كه‌ن كه تیایدا كاری چاكسازییه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، تا ئێستا یاسایه‌كی تایبه‌ت نییه بۆ چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نها په‌یڕه‌وێك هه‌یه، تێڕوانینی ئه‌وان ئه‌وه‌یه، سزداراوان شیاندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و بخرینه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه، نه‌ك به چاوی رق و تۆڵه سه‌ندنه‌وه ته‌ماشایان بكرێت، بۆیه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و رێكخستنه‌وه‌ی چاكسازییه‌كان.
وتیشی، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، كاری چاكسازییه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به چاكسازییه‌كان، له‌ناو ئه‌و پڕۆه‌ژه‌یاسایه‌دا جێی ده‌كه‌نه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دای ده‌ڕێژنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سود له كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ وه‌رده‌گیرێت.
كوێستان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی سه‌ره‌كییان خزمه‌تكردنی سزادراوه‌كانه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه بكه‌نه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه و ببنه كه‌سی كاریگه‌ر، نه‌ك به‌چاوی تۆڵه‌كردنه‌وه سه‌یریان بكرێت.