ئاوات شێخ جه‌ناب: لە ناو حکومەتدا کار بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی دەکەین

13/04/2021

وەزیری دارایی هەرێم وەڵامی ئەو پرسیاران دەداتەوە کە لەسەر ئامانجی بەشداری گۆڕان لە حکومەت دەکرێت و دەڵێت: ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی بێینه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌ باسی شه‌فافیه‌تی نه‌وتمان كردوه‌ ئێستا ئیشی تێدا ده‌كه‌ین، باسی رێكه‌وتنمان كردوه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌وه‌ كردومانه‌، باسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانمان كردوه‌ ئه‌وه‌ ئێستا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ خه‌ونەوە ده‌بێته‌ راستی و ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارای و ئابوری هەرێم لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی:  ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له‌ رێكخه‌ری گشتی گۆرانه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ یه‌كێكی له دروستبونی گۆڕانەوە ئیمكانیه‌تی پاسكیلێكی زیادیكردبێت، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌گرن هه‌موی ئیمكانیه‌تی زیادی كردووه‌، ئێمه‌ له‌شكرێكی خۆبه‌خشمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر مسته‌وای مادی هه‌مووی زه‌ره‌ری كردوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتوه‌ قه‌زییه‌ك هه‌یه‌ بروای پێیه‌تی هاتووه‌ بۆ چاكسازی تیا بكات ئیشی بۆ ده‌كات به‌ لێكدانه‌وه‌ی من به‌شێكه‌ له‌ رێگری چاكسازی نایانه‌وێ چاكسازی بكرێت .

وەزیری دارای سەبارەت بە هەنگاوەکانی چاکسازی و ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: باسی چاكسازیمان كردوه‌ رێكخستنی هێزی 70 و 80 ئیشده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێكبخرێت، وه‌ بۆ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ته‌واوی ده‌كه‌ین، بۆ وه‌حده‌ی حسابی 70 و 80 ئه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ته‌واوی ده‌كه‌ین ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ركه‌س ده‌می ده‌كرده‌وه‌ باسی پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كرا بۆ نمونه‌ چاومانپێداخشانۆته‌وه‌ به‌ هه‌ندێك پله‌تایبه‌ته‌كان نزیكه‌ی 500000000 پێنج سه‌د ملیۆن دینارمان گه‌راندوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.

سەبارەت بە ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بزوتنەویەکی سیاسی وتی: له‌م دواییانه‌ ئه‌و حه‌ره‌كه‌ سیاسیانه‌ی دروست بوون هه‌موی بۆ لاوازكردنی گۆڕان بووه‌، له‌وه‌ته‌ی گۆڕان دروست بوه‌ كه‌س جومله‌یه‌ك له‌ پرۆژه‌ی سیاسی چاكسازی ئابوری دارایی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ گۆڕان ئیزافه‌ نه‌كردووه‌.


هەواڵی زیاتر