وە‌زارە‌تی دارایی: ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕیار لە بڕی لێبڕینی موچە دەدات

20/04/2021

روونكردنە‌‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

‌ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.
لە‌گە‌ڵ رێزدا

نوسینگە‌ی راگە‌یاندنی
وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان


هەواڵی زیاتر