وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری پرۆسەی بە بازارکردنی گەنمی جوتیاران ده‌كات

25/04/2021

ئه‌مرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٥/٤/٢٠٢١، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوبەری گشتی بازرگانی ، لەگەڵ بەرێوبەری دانەوێلەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەشدا باس لە ئامادەکاریەکان بۆ پرۆسەی بەبازارکردنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لە سایلۆکان کرا.
بۆ ئەم مەبەستەش چەندین خاڵ وەک ئامادەکاری تاوتوێ کران و بریاریان لەسەردرا


هەواڵی زیاتر