گۆڕان لە هەڵەبجە: پابەندیە ئەخلاقی و نیشتمانیەکان بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەم شارە و تێکڕای خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن

25/04/2021

ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی کارەساتی ڕۆژی (26/4/1974)  بۆمبارانی هەڵەبجە بە چەکی ناپاڵم، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت: لەدوای ڕوخانی ڕژێمی عێراق و دروسبونی حکومەتی نوێ  نەک نەتوانراوە کار بکرێت بۆ قەربوکردنەوەی خەڵکی ئەم شارە و ئاوەدانکردنەوەی، بەڵکو حکومەتی خۆشمان نەیتوانیوە ئاسەوارەکانی ئەو وێران کاریە وەک پێویست بسڕێتەوە و خزمەت بە خەڵکەی بکات.

دەقی پەیامەکە...

کارەساتێکی تری شاری هەڵەبجە
هاوشاریانی خۆڕاگری هەڵەبجە

ڕۆژی (26/4/1974) ڕۆژێکی تری کارەساتباری شاری هەڵەبجە، کە بە چەکی ناپاڵم، دوو ڕۆژ دوای بۆردومانی شاری قەڵادزەی دەستە خۆشکی بۆردومان کراو ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوەو بەشێکی شارە کە وێران بوو، بەشێکی زۆری خەڵکەکەی ئاوارە بوون کەباجێکی تری کوردایەتی خەڵکی ئەم شارە زوڵملێکراوە بوو کە ڕۆڵە کانی هەردەم لەڕیزی پێشەوەی بەرگری لە خاک و نیشتمان وەستاون و سنگی خۆیان کردوەتە قەڵغان بەڕوی دوژمنانی گەلەکەماندا بۆ یە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق هەرلەسەردەمی مەلیکی و دواتر هاتنە سەردەستەڵاتی کۆمارییە شۆفێنیەکانی عێراق دەستیان نەپاراستوە لە هەر تاوانێک بەرامبەر خه ڵکی تێکۆشەری ئەم شارە و بە دڕندانەترین شێوە پەلاماریان داوە و چەکە کۆمەڵکوژە قەدەغەکراوە کانیان بۆ لەناوبردنی بەکارهێناوە و کە کۆتا چەکیان چەکی کیمیاوی بوو.

لە 16/3/1988کە سەرەڕای شەهید وبونی پێنج هەزارهاوڵاتی و بریندار بونی نزیکە ی دەهەزاری تر بەتەوای شارەکە وێرانکراو بۆ ماوەی سێ ساڵ چۆڵکرا ، بەڵام خەڵکی ئەم شارە زیاتر سوربون لەسەر بەرگری کردن وەستانەوە بەڕوی داگیر کەراندا.بەڵام جێگای داخە ئەو قوربانیە زۆرەی خەڵکی ئەم شارەو تەوای کوردستان بۆ ئەوەبو دەستەڵاتێکی نیشتمانی دادپەروەرو خزمەت گوزارو دیمو کرات بێنێتەئاراوە کۆتای بەزوڵم ستەم بێنن نەک ئەوەی ئێستا کەهەیە جگە لەپاشاگەردانی زیاتر ناوێکی تری نیە خەم ساردی بەرامبەر بەو قوربانیە زۆرەو پرسە نیشتمانیەکان و گەندەڵی و قۆرغ کاری لە چڵە پۆپەدایەو نادادیش بەشێوەیەکە بەداخەوە زۆر جار خەڵک ئاوات بە ڕژێمەکانی پێشوو دەخوازن.

 لەدوای ڕوخانی ڕژێمی عێراق و دروسبونی حکومەتی نوێ  نەک نەتوانراوە کار بکرێت بۆ قەربوکردنەوەی خەڵکی ئەم شارە و ئاوەدان کردنەوەی   بەڵکو حکومەتی خۆشمان نەیتوانیوە ئاسەوارەکانی ئەو وێران کاریە وەک پێویست بسڕێتەوە خزمەت بە خەڵکەی بکات ئەمەش زیاتر خەڵکی ئەم شارەی نا ئومێد و ڕەشبین کردوە لە دەستەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بۆیە داوا کارین هەرچەندە زۆریشی بەسەراچوە حکومەتی هەرێم بڕیارێکی ژیرانە بدات بۆ بەخۆداچونەوەو چاکسازیەکی گشتگیر بکات لەهەموو بوارەکانداو  هیچ نەبێت ئەوەی پابەندی ئەخلاقی و نیشتمانیەتی بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەم شارە و تێکڕای خەڵکی کوردستان جێ بەجێ بکات و کەمێک لە ئازارو مەینەتیه کانیان کەم بکاتەوە.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی
ئەم شارەو تێکڕای شەهیدانی کوردستان .
 بزوتنەوەی گۆڕان
 ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
 26/4/2021


هەواڵی زیاتر