ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجە کۆبونەوە

29/04/2021

بە ئامانجی هەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکیەکانیان و گفتوگۆکردنی دۆخی ڕێکخراوەی شەوی چوارشەممە، ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوە.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا باژێڕوانی هەڵەبجە تایبەت بە پرسەکانی خۆڕێکخستنەوە و شێوازی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕونکردنەوەیدا.

ئامادەبوان سەبارەت بە هەڵوێستی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەدا ڕایانگەیاند، پشتیوانی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن بە ئامانجی چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و چاکسازی و باشکردنی دۆخی ئابوری.

تایبەت بە هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی بەشداربوان ئامادەکاری ئەنجومەنەکەیان پیشاندا بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و نوێبونەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە.


هەواڵی زیاتر