کوێستان محهمهد: دهبێت ههموو رۆژەكانی ساڵ نازی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت
01/05/2021
وهزیری كارو كاروباری كۆمهڵایهتی رایگهیاند: باوەڕمان وایە كە نەك تەنها لەم رۆژە، بەڵكو لەسەرجەم رۆژەكانی ساڵ دەبێت بارودۆخ و نازی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت و مافە رەواكانیان بەدی بهێندرێت، نەك تەنها لەلایەن حكومەتهوه، بەڵكو لەلایەن خاوەن كۆمپانیاو كارو سەرجەم هاوڵاتیانی دڵسۆزی ئەم خاكەوه.
دوێنێ ههینی كوێستان محهمهد وهزیری كارو كاروباری كۆمهڵایهتی حكومهتی ههرێم بەبۆنەی ١ی ئایار ساڵڕۆژی جیهانی كرێكاران وتهیهكی پێشكهش كرد و وتی: "هەرچەندە ئەمساڵیش (لەبەر ئەو بارودۆخە تەندروستییە ناهەموارە) ناتوانین وەك پێویست یادی كرێكارنمان بكەینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوش وەك نەریتێكی هەمیشەیمان ئەم رۆژە لە سەرجەم كرێكارانی جیهان بە گشتی و كرێكارانی كوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەكەین".
كوێستان محهمهد لهوتهكهیدا باسی لهوهشكرد: وەك وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە راستەوخۆتر لە وەزارەتەكانی تر پەیوەندیمان لەگەڵ كرێكاران هەیە، خزمەتی ئەم چینە كەم نازو ماندوونەناسە بە ئەركی سەرەكی سەرشانی خۆمان دەزانین و بە شانازییەوە هەموو هەوڵێكمان دەخەینە كار بۆ زیاتر خزمەتكردنیان لە رووی چەندیەتی و جۆریەتییەوە.
وتيشي "لە ماوەی ئەم كابینەش وەك تەواوكاری كارەكانی حكومەت لە كابینەكانی پێشوو هەوڵی جدیمان داوە"، بەشێك لەو كارانەی لەم ماوەش لە بواری كرێكاران ئەنجامدراون:
1. ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای كار، كە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، تا ببێتە زامنی پاراستن و فراوانكردنی مافی كرێكاران، لە چوارچێوەی یاسا بۆ ئەوەی هەمیشە بەردەوامیەتی مافەكان هەبێت، ئەمەش دوای هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بەغداو ئاڵوگۆڕكردنی زیانیارییەكان. 2. ئامادەكردنی رەشنووسی هەمواری یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كە ئیستا لە (مجلس شورای)یە، بە جۆرێك لەگەڵ بارودۆخی ئێستاو داهاتووی كوردستان گونجاوتر بێت و مافی زیاتر بۆ كریكاران بە تایبەتی و خانەنشینان بە گشتی دابین بكات.
2. چالاككردنی لێژنەكانی بەدواداچوون بۆ دەستەبەركردنی كرێكاران، تاكو بتوانین هەموو كرێكاران دەستەبەر بكرێن و مافەكانیان پارێزراو بێت، لە كاتی روودانی هەركارەساتێك یاخود دوای گەیشتنە تەمەنی خانەنشینی.
3. كاراكردنی لێژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی كار بۆ زیاتر بەدواداچوونی مافی كرێكاران و نەهیشتنی ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر كرێكاران دەكرێن.
4. لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ چالاككردنی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (الصحه والسلامه المهنیه)، تاكو ژیانی كرێكاران لە كاتی كاركردندا پارێزراو بێت و دوور بن لە بەركەوتەی ترسناك لە كاتی كاركردن، كە ساڵرۆژی جیهانیان نزیك و هاوتەریبە لەگەڵ ساڵرۆژی جیهانی كرێكاران.
5. هەڵمەتی نیشتیمانیمان بەردەوام بووە بۆ هۆشیاركردنەوەی كرێكاران لە هەردوو بواری
دەستەبەركردن و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (الصحه والسلامه المهنیه)، كە هەردووكیان لە بەرژەوەندی كرێكاراندایە.
6. هیلێ گەرمی وەزارەت (بە ژمارە ٥٥٠٠) ی تایبەت بە كرێكاران و كرێكارانی بیانی بۆ ئەوەی هەمیشە بە ئاسانترین شێوەو دوور لە رۆتین لە پەیوەندی دابین لەگەڵ سەرجەم كرێكاران و لە رێگای ئەم ژمارەوە بتوانن هەر پرسیارو گازاندەو پێشێلكارییەك هەبێت
بە زووترین كات و باشترین شێوە بگەێندرێت.
7. ئەمە جگە لە بەردەوامی خزمەتگوزاری لە بنكەكانی مەشق و راهێنانی پیشەیی و خولی بەردەوام لە ئەكادیمیای سویدی بە گوێرەی پێداویستی بازاڕ، بۆ ئامادەكردنی دەستی كرێكاری پێویست لە بازاڕو، دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو كەسانی ناویان لە وەزارەت تۆماركردووەو، هەوڵدان بۆ رەخساندنی زۆرترین دەرفەتی كار لە رێگای جەخت كردنەوە لە خاوەن كۆمپانیاكان و پێدانی قەرزی بچووك بۆ رەخساندنی هەل ودەرفەتی
زیاتری كاركردن.
8. هەمانگی تەواو كردن لەگەڵ سەرجەم رێكخراوە ناوخۆیی و بیانەییەكان بۆ هەر شتێك
كە خزمەت بە بواری مەشق و راهێنانی پیشەیی بگەێنێت و كرێكارن بە راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ سوودی لێ ببینن.
9. داكۆكی زیاتر لە كۆمپانیاكان و خاوەن كارەكان بۆ زیاتر بەدەمەوەهاتنی كرێكاران بە گشتی و كرێكاری ئافرەت بە تایبەتی.
10. كاركردنی تەواو لەسەر بابەتی كرێكاری بیانی و دەستی ئیشكەر لە دەرەوەی هەرێم، لە هەردوو تەوری: بەدواداچوونی باری ژیان و پاراستنی مافەكانیان لەلایەك، هەروەها لەلایەكی تر سنوورداركردنی هێنانی كرێكاری بیانی بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی
كاری زیاتر بۆ دەستی ئیشكەری ناوخۆ و كرێكاری خۆماڵی.
11. وەك وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش لەم رۆژە پەیمان بۆ سەرجەم كرێكارانی كوردستان نوێدەكەینەوە كە لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا هەوڵی جدیمان دەبێت بۆ دابینكردنی زۆرترین مافی كرێكاران و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەرجەم كرێكاران.. هاوكاتیش داواكارین لە كۆمپانیا و خاوەن كارەكان و كارگە ئەهلییەكان كە وەك ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی بە جوانترین شێوە مافی كرێكاران دەستەبەر بكەن و، چاكترین خزمەتیان پێشكەش بكەن و رەچاوی ئەو بارە ناهەموارەی هەرێمی كوردستان بكەن، هەروەك چۆن داواكارم لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن و سەندیكای كرێكاران و پسپۆڕانی بواری كار هاوكارمان بن لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پیشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە كرێكاران و، سەرجەم ئەو لایەنانەو كرێكارانیش ئاگاداردەكەمەوە كە دەرگای وەزارەتمان هەردەم واڵایە بۆهەر پیشنیارو هاوكارییەك كە ببێتە مایەی زیاتر خزمەتكردن.