وەزارەتی کار هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت

03/05/2021

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار، لە بازاڕی کاردا و هەوڵدان بۆ بوون بە خاوەن پڕۆژەی تایبەت لەلایەن گەنجانەوە، هەڵدەستێت بە کردنەوەی شەش خولی پیشەیی لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

خولەکان لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەدەچێت و بریتین لە، (کۆمپیوتەر، کارەبا، تلیکۆم کامێرای چاودێری و نێتۆرک، میکانیکی ئوتومبێل، بازاڕگەری، دروومان)

سەبارەت بە شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکرد لە خولەکان وەزارەتی کار ئەم ڕێنماییانەی بڵاوکردوەتەوە.

(بەشداربووانی دروومان پێشتر لەڕێی لینکی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ژمارەیەکی زۆر فۆڕم پڕکراوەتەوە بۆیە بەشدار بووی تازە ناتوانێت فۆڕم پڕ بکاتەوە)
جگە لەبابەتی دیاری کراو فێرخوازی هەموو خولەکان چەندین بابەتی تر دەخوێنن وەک (جیهانی کارەکان بناسە، کارامەیی ژیان، دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بێوەیی پیشەیی، cv)

مەرجەکانی خول
٭فێرخواز دەبێت بێ کار بێت
٭فێرخواز نابێت خوێندکار بێت
٭تەمەنی لە ۱٨ ساڵ بۆ ۳٨ ساڵ بێت
٭دەبێت فێرخواز سەرجەم ڕۆژەکانی هەفتە جگە لە پشووی فەرمی ئامادە بێت لە هۆڵی خوێندن بە پێچەوانەوە لە خولەکە دوور دەخرێتەوە
*فێرخواز لە کۆتایدا بڕوانامەی فەرمی و باوەڕپێکراوی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێ دەخشرێت
٭سەرجەم خولەکان بێ بەرامبەرن
٭دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٠
پاسی تایبەت فێرخواز لە سەنتەری شارەوە دەگوازێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و وە بە پێچەوانەوە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بەردەوام خولی پیشەیی بێ بەرامبەر دەکاتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و کارئاسانی کردن بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بچووک لە لایەن گەنجانەوە

لە ڕێی ئەم لینکە فۆڕمی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە

 


هەواڵی زیاتر