بەفەرمانی دانا عەبدولکەریم قیرتاوکردنی رێگای تەکیە-ئاغجەلەر جێبەجێ دەکرێت

08/05/2021

بەفەرمانی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوەی ڕێگای قیری تاسڵوجە-تەکیە-چەمچەماڵ)+(نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای قیری تەکیە-ئاغجەلەر) جێبەجێ دەکرێت.

رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە لەئێستادا گەیشتوەتە (٧٧٪‏)، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت.

ھاوکات لە مانگی ئەیلولی رابردو دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوەو بەڵێندەر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکەی راسپارد بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن بەشێوەیەکی خێراو گونجاو لەپێناو خزمەتکردن بەھاوڵاتیان.


هەواڵی زیاتر