رونکردنەوەیەک لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن-ەوە

09/05/2021

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت؛ ماوەی چەند رۆژێکە کۆمەڵێک سایت و پەیجی فەیسبوک کە خاوەنەکانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەکانیانەوە خەریکی دزی و گەندەڵی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەکاری هەواڵی ناراست و بێ بنەماو بوختان ئاراستەی ئێمە دەکەن، بەڵام ئێمە وەڵامی ئەو درۆ و بوختانانەیان بەهەوڵ و خزمەت و پڕۆژە بەردەوامەکانمان دەدەینەوە.

 

رونکردنەوەیەک لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن-ەوە

بۆ رایگشتی

ماوەی چەند رۆژێکە کۆمەڵێک سایت و پەیجی فەیسبوک کە خاوەنەکانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەکانیانەوە خەریکی دزی و گەندەڵی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەکاری هەواڵی ناراست و بێ بنەماو بوختان ئاراستەی ئێمە دەکەن.

وەک هەموان دەزانن، ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کوردستانە بەبێ جیاوازی، ئەوانیش ئێستا بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتکردنەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کە لەماوەی ساڵێک و دە مانگی رابردودا پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کردوە، ناشرین بکەن.

ئەوان درۆ و دراوەکانیان رون و ئاشکرابوەو دەزانین کوێیان دێشێت، بەڵام ئێمە وەڵامی ئەو درۆ و بوختانانەیان بەهەوڵ و خزمەت و پڕۆژە بەردەوامەکانمان دەدەینەوە کە ئێستا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کاریان تێدا دەکرێت.

لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە، ئەو بوختان و چەواشەکارییانە لە کاروانی ئاوەدانی نامانوەستێنێت و هەر لەو رۆژەوەی لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییمان خواردو بەڵێنمان بە خەڵکداوە، کە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان لێبڕاوانە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و سودی گشتی.


هەواڵی زیاتر