وەزیری دارایی واژۆی لەسەر پرۆژه ياساى بودجەی هەرێمی کوردستان کرد
11/05/2021
دوای هەشت ساڵ لە نەبوونی بودجە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، واژۆی لەسەر پرۆژه ياساى بودجەی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەشت ساڵ (۲۰۱۳-۲۰۲۱) ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر پرۆژه ياساى بودجەی هەرێمی کوردستان کردو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەی بڕی داهات و خەرجی خەمڵێندراوی بودجە بکرێت، پاشان رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پاشان دەنگی لەسەر بدرێت".
هەرێمی کوردستان لەساڵی 2013ەوە بودجەی نەبووە و لەدوای ئەو چەند ساڵە ئەمە یەکەمین جارە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرۆژه ياساى بودجە ئامادە دەکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.