له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیانی كفری، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بڕیاری خه‌رجكردنی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار ده‌دات

11/05/2021

له‌دوای گه‌یاندنی داواكاری خه‌ڵكی سنوری قه‌زای كفری بۆ تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی رێگای دیلێژه‌ - باسه‌ره‌، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بڕی (208.975.000) دینار بۆ ئه‌و رێگایه‌.

له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵدا مه‌كۆی كفری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن كرد به‌مه‌به‌ستی تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی رێگای دیلێژه‌ - باسه‌ره‌، بۆیه‌ وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌فه‌رمانی دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بڕیاردرا به‌ خه‌رجكردنی بڕی (208.975.000) دوو سه‌دو هه‌شت ملیۆن و 975 هه‌زار دینار تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی ئه‌و رێگایه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی (4.7 كم)ـه‌.

تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی ئه‌و رێگایه‌ كارئاسانییه‌كی باشی ده‌بێت بۆ هاتوچۆكردنی هاوڵاتیانی قه‌زای كفری و ناحیه‌كانی سه‌رقه‌ڵا و ئاوه‌سپی و سه‌نگاو بۆ شاری سلێمانی.


هەواڵی زیاتر