ژوری‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رێوڕه‌سمی‌ ناساندنی‌ كتێبێكی‌ نوێی‌ بۆ سه‌ردار عه‌زیز رێكخست

29/05/2021

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) 29/5/2021 رێوڕه‌سمی‌ ناساندنی‌ كتێبی‌ (به‌خێر بێن بۆ سه‌رده‌می‌ چینی‌ له‌ كوردستان و عێراق) له‌ نوسینی‌ سه‌ردار عه‌زیز به‌ڕێوه‌چو.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژوری‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ سازكرابو كه‌ تیایدا به‌شێوه‌ی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانس د. سه‌ردار عه‌زیز ناوه‌رۆكی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بوان كرد و تێیدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر چین وه‌ك وڵاتێكی‌ زلهێز و خاوه‌ن هه‌ژمون له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان و چۆنێتی‌ كاكه‌ڵه‌كردنی‌ سه‌رده‌میانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌.

پاشان ئاماده‌بوان چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕو و دواتر له‌لایه‌ن نوسه‌ری‌ كێتبه‌كه‌وه‌ وه‌ڵام درانه‌وه‌.


هەواڵی زیاتر