هەڵبژاردنی‌ ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێدەکات

29/05/2021

ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بە پشتبەستن بە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەکە، هەردو پرۆسەی (خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکان، هەڵبژاردنی نوێنەرانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی) بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان، پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بە دو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لە رۆژی یەکشەمە بەرواری (30/5/2021)ەوە دەستپێدەکات و سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.


هەواڵی زیاتر