هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد
30/05/2021
خولی چوارەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد و لیژنەیەکی بێلایەن سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، قۆناغى یەکەمى هەڵبژاردنەکەیە و هەڵبژاردنە بۆ دەستەى بەریوەبەرى بازنەو و رایەڵەکان و لەگەڵیدا هەڵبژاردنى نوێنەرانى دووەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەنجامدەدرێت.
قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنەکە، هەڵبژاردنى دەستەى بەڕیوەبرەرى ئەنجومەنى قەزاکانە و لە دواى قۆناغى یەکەم ئەنجام دەدرێت.
بەپێى راگەیەنراوى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆران، سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
فۆتۆ: بریار نامیق