كوێستان محەمەد: پێشنیارمان كردووە هاوكاری 88 هەزار خێزان خەرجبكرێتەوە
01/06/2021
كوێستان محەمەد، وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت لە 2015ەوە هاوكاری 88 هەزار خێزان راگیراوە و پێشنیاریان كردووە جارێكی دیكە خەرجبكرێتەوە.
وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: له رابردوودا 88 هه‌زار خێزان له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌یان وه‌رگرتووه و دوا مووچه له مانگی (ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2015) بووه، ئێستا كه ئه‌و مووچه‌یه نه‌ماوه زۆرێك له خێزانه‌كان كار به منداڵانیان ده‌كه‌ن.
وتیشی: پێشنیازمان كردووه بۆ خه‌رجكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و خێزانانه و ئه‌گه‌ر ره‌وشی دارایی یاریده‌ده‌ر بێت، هه‌ر خێزانێك له‌و تۆڕه سوودمه‌ند بێت پێویسته منداڵه‌كانیان ببه‌نه‌وه بۆ قوتابخانه و كاریان پێ نه‌كه‌ن.
كوێستان محه‌مه‌د، ئاماژەی بەوەشكردووە، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و ره‌وشی داراییه‌وه ئاسته‌نگ بۆ ژیانی خێزانه‌كان درووست بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی منداڵان درووست كردووه.
له باره‌ی په‌نادانی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، له پارێزگاكانی هه‌رێم خانه‌ی تایبه‌ت به منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت هه‌یه و له سلێمانی و دهۆكیش خانه‌ی تایبه‌ت به‌و منداڵانه هه‌یه، كه به هۆی په‌رته‌وازه‌بوونی خێزانه‌وه بێ جێگه ده‌مێننه‌وه.
له باره‌ی كێشه‌ی نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی مافی منداڵان، كوێستان محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای مافه‌كانی منداڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و به هاوكاری یونیسێف هه‌وڵی داڕشتنی پڕۆژه‌كه ده‌درێت و دواتر ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورا ده‌كرێت و پاشان ده‌درێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی به مه‌به‌ستی ناردنی بۆ په‌رله‌مان و ده‌رچواندنی وه‌ك یاسا.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی روونیكرده‌وه، ئاساییه منداڵ له ته‌مه‌نی 15 تا 18 ساڵی هه‌ندێك كاری سووك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت بۆ قۆناغی هه‌ژده ساڵی، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌ت ناتوانن خێزانه‌كان ناچار بكه‌ن، كار به منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایكرد، چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك كچی خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان دیار نییه، دوای ئه‌وه‌ی له خانه‌كه نه‌ماون.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: پێش ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك وه‌زیر له كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌ر منداڵێك ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 18 ساڵ له خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان دوور خراوه‌ته‌وه. ئه‌و كچانه‌ی كه بوونه‌ته 18 ساڵ خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كان و چاره‌نووسی چه‌ند كچێك دیار نییه.
وتیشی: هه‌یه كه‌وتووه‌ته ده‌ست بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه و هیچ كچێك نانێردرێته ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌وڵیانداوه، چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكرێت، كه له خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان په‌روه‌رده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوای 18 ساڵ تێیدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن و روونیشیكرده‌وه، دا‌واشیان له خێرخوازان كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند تاوه‌رێكیان له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.