وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بڕیارێكی گرنگی دەركرد

01/06/2021

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بریاری دەست بەسەرداگرتنی ئەو کاڵایانە دەردەکات کە بەئاسانی وادەی دروستکردن و بەسەرچونیان لادەچێت.

بەپێی بریارێکی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم سەرجەم ئەو کاڵایانە دەستیان بەسەردا دەگیرێت ئەگەرھاتوو.

١-ھەر کاڵایەک ماوه‌ی بەسەرچونی لێزەری نەبێت دەستی بەسەردابگیرێت.

٢-ھەرکاڵایەک رێکەوتی بەسەرچونی بەدەست لاببرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.

٣-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچونی بەلەزگەبێت ولەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

ھەروەھا لەم رووەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەڵاتی تەواو دەدات بە بەرێوبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی چاودێری ئەو جۆرە کاڵایانە بکەن و کاڵاکان لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا لەناو ببەن.


هەواڵی زیاتر