وێنە.. بەڕێوەچونى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە قەزاى شارەزور
02/06/2021
بەڕێوەچونى خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەکەش بەگرنگیەوە باس لە پرۆسەکە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2/6/2021) پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزای شارەزور بەڕێوەچوو کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.
هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەى هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەى گۆڕان وەک هێزێکى سیاسى هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلێمێنەرى ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕواى تەواوى بە هەڵبژاردن و بەشدارى پێکردنى راى سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بۆ بریار و هەنگاوەکانى.
پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەکاتێکدایە کە لەلایەن لیژنەیەکى سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکرێت.
فۆتۆ/ جوانڕۆ محەمەد